ئه‌مرۆ له‌ مێژوودا گۆشه‌یه‌كی رۆژانه‌یه روداوه‌كانی نێو مێژووی رابردووت وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ ‌        خه‌ون بینین ئاستى زیره‌كى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ‌        توێژینه‌وه‌: شه‌كرى زیاده‌ مه‌ترسیی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر دڵ ‌        ئه‌مرۆ له‌ مێژوودا گۆشه‌یه‌كی رۆژانه‌یه روداوه‌كانی نێو مێژووی رابردووت وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ ‌        هۆكاره‌كانى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى له‌خه‌لافه‌ت تێدایه‌، له‌دواى نزیكه‌ى 100 ساڵ نامه‌یه‌كى نهێنى سوڵتانى عوسمانى ئاشكرا ده‌كرێت ‌        به‌هۆى ئابروچوونى كڵێسه‌ى كاسۆلیكى له‌ده‌ستدرێژى كردنه‌سه‌ر منداڵان، گه‌وره‌قه‌شه‌كان ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه‌ ‌        بۆیه‌كه‌م جار بۆشایى ئاسمان وێنه‌ى خۆر بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ‌        گۆگڵ له‌لایه‌ن 10 ولاَته‌وه‌ دووچارى رِه‌خنه‌ى توند بووه‌وه‌ ‌        یاهوو له‌ وه‌رزى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 310 ملیۆن دۆلارى قازانج ده‌ست كه‌وتووه‌ ‌        له‌دژى ته‌قینه‌وه‌كانى ووڵاته‌كه‌یان، موسڵمانه‌كانى رووسیا خۆپێشاندانێكیان سازكرد ‌        
كردنه‌وه‌ی‌ ئیمه‌یڵ



په‌یرِه‌وى ناوخۆى

ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو / كه‌ناڵى هه‌ولێر

 

 

به‌شى یه‌كه‌م :ـ

 

مادده‌ى یه‌كه‌م :ـ   ناو و پێناس  :

 

1- ناو: ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو/ كه‌ناڵى هه‌ولێر .

 

2- سه‌ر به‌ ناوه‌ندى رِاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى دووى هه‌ولێرى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستانه‌ .

 

3- پێناسه‌ :  ته‌له‌فزیۆنێكى ناوخۆیی گشتیه‌  له‌ رِێگاى پرِۆگرامه‌كانیه‌وه‌ گرنگى ده‌دات به‌خستنه‌ رِوو  و تاوتوىَ كردنى پرسه‌ جۆراوجۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاى كوردستانى به‌ دیدێكى ئیسلامیانه‌.

 

مادده‌ى دووه‌م :

 

شوێن : هه‌ولێر ـ هه‌رێمى كوردستان:

 

مادده‌ى سێیه‌م

 

 ئارِم : دوو ده‌ستى لێك هه‌ڵپێكراوى رِه‌نگ سپى و هه‌ردوو برِگه‌ى 

 ( U.tv ) له‌سه‌ر نوسراوه‌ كه‌ كورت كراوه‌ى  (Union Television)  ..

 

مادده‌ى چواره‌م : دروشم .

 

 به‌یه‌ك گه‌یشتن بۆ له‌ یه‌ك گه‌یشتن .

 

مادده‌ى پێنجه‌م :

 

ئامانجه‌كان :

 

1- ناساندنى ئایینى ئیسلام وه‌ك پرِۆگرامێك بۆ ژیان .

 

2- گرنگیدان به‌پرس و مافه‌ رِه‌واكانى گه‌لى كوردستان  .

 

3- گرنگیدان به‌ پرِۆژه‌ى ئیسلامى له‌ كوردستان و له‌ جیهاندا .

 

4- رِونكردنه‌وه‌ى چه‌مكه‌كانى یه‌كگرتوو ئیسلامى كوردستان  .

 

5- گرنگى دان به‌ مێژووى كورد و كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانى .

 

6- گرنگیدان به‌ زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فۆلكلـۆرى كوردى .

 

7- جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئازادیه‌ گشتیه‌كان  و مافه‌كانى مرۆڤـ

 

8- گرنگى دان به‌ پرسه‌كانى ئافره‌تان .

 

9- گرنگى دان به‌ خێزان و پاراستنى به‌هاكانى .

 

10- گرنگیدان به‌ مندالاَن و مافه‌كانى .

 

11- گرنگیدان به‌گه‌نجان و په‌روه‌رده‌ كردنیان .

 

12- گرنگیدان به‌ سه‌روه‌رى یاسا .

 

13- بایه‌خدان به‌ رِه‌هه‌نده‌ ئابووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .

 

14- به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى .

 

15- بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى گشتى بۆ پاراستنى ژینگه‌ .

 

16- رِه‌تدانه‌وه‌ى پرِوپاگه‌نده‌ى نا رِاست له‌ كاتى پێویستدا  .

 

17- رِێزگرتن و پاراستنى به‌ها بالاَكانى كۆمه‌ڵگه‌  .

 

18- پارێزگارى كردن له‌ شوناس و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یمان.

 

19- گرنگى دان به‌ كێشى رِه‌واكانى میلله‌تانى جیهان .

 

20- گرنگى دان به‌ پرسه‌كانى عێراق و په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ .

 

21- گرنگى دان به‌ پرسه‌ فه‌لسه‌فیه‌كانى رِۆژگار .

 

22- رِه‌تكردنه‌وه‌ى تیرۆر و توندوتیژى و بلاَوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان  .

 

23- گرنگى دان به‌ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ كوردستاندا .

 

24- رِه‌تكردنه‌وه‌ى ئاكامه‌ ترسناكه‌كانى  دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى .

 

25- هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌دان به‌ میدیاى ئازاد و ئازادى رِۆژنامه‌گه‌رى له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا .

 

26- گرنگیدان به‌ قوتابیان و وه‌رزشكاران .

 

27- گرنگى دان به‌ رِۆڵى مزگه‌وت و زانایانى ئاینى و زیندوو رِاگرتنى بۆنه‌ ئاینى و نیشتیمانیه‌كان .

 

28- گرنگیدان به‌ رِێكخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌رى و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان .

 


 سه‌ره‌تا 
ئێمه‌ كێین؟  
به‌رنامه‌كان
هه‌واڵه‌كان  
ئه‌رشیف  
گۆرانی  
راپرسی  
پێشنیارتان  

ژماره‌ی ئه‌ندامی سه‌ر هێڵ
ژماره‌ی كرانه‌وه‌ی سایت

Copyright © 2007 www.utv-hawler.com      designed by C4kurdGroup